هێزەکانی ڕێژیم هاوڵاتیەکیان لە بۆکان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هاوڵاتیەکیان بە ناوی “یووسف مام قادری” خەڵکی بۆکان ، لەگەرەکی مەجبوورئاوای ئەم شارە بە بێ پێشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
یووسف مام قادری مامۆی هێمن مام قادری بەندکراوی سیاسیی پێشوویە کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.