له تالاری مه‌ولویی زانکۆی کوردستان له شاری سنه ئێواره‌کۆڕی مامۆستا نالی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ئێواره کۆره‌دا که به‌به‌شداریی ده‌یان که‌سایه‌تیی ئاکادمیک، مامۆستایانی زانکۆ، ئه‌دیبان‌و شاعیران له‌گه‌ڵ خوێندکارانی زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ئاره‌ش جه‌وادزاده، ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی هونه‌ریی نالی باسی له تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ده‌بییه‌کانی نالی‌و که‌سایه‌تیی ئه‌و بلیمه‌ت کورد له نێو ئه‌ده‌بی کوردی‌دا کرد‌و گوتی نالی به پێشه‌نگی شاعیرانی ڕچه‌شکێن‌و نۆرم‌به‌زێن داده‌نرێ.
ئه‌و گوتی کاتیک له‌و سه‌رده‌م‌دا که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاعیران‌و نووسه‌رانی کورد به زمانی عه‌ڕه‌بی‌و فارسی‌یان ده‌نووسی، مامۆستا نالی به هۆنینه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستی عیڕفانی‌و شێعری مه‌زن به زمانی کوردیی سۆرانی په‌ره‌ی به‌و زاراوه‌یه‌ی زمانی کوردی‌دا له نێو شاعیران‌و نووسه‌رانی سه‌رده‌می خۆی‌دا.
ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی هونه‌ریی نالی گوتی مامۆستا نالی له پله‌ی شاعیرانی وه‌ک حافز له ئه‌ده‌بییاتی فارسی دایه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا چه‌ند به‌شێک له فیلمی ژیاننامه‌ی مامۆستا نالی بڵاو کرایه‌وه‌و له به‌شی دووهه‌می کۆڕیاده‌که‌دا شێوازی شێعریی مامۆستا نالی‌و به‌راوردی شێعره‌کانی له‌گه‌ڵ شاعیرانی هاوچه‌رخی وه‌ک مه‌ستووره ئه‌ڕده‌ڵان‌و هه‌روه‌ها بابه‌تی عیشق‌و عیڕفان له شێعره‌کانی مامۆستا نالی‌دا تاوتوێ‌کران.
له‌و به‌شه‌دا ماجد مه‌ردوخ ڕوحانی تیشکی خسته سه‌ر شێوازی شێعری‌و نووسینه‌کانی مامۆستا نالی‌و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و کتێبانه کرد که له‌سه‌ر دیوانی شێعری نالی نووسراون.
جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دی گۆڕگێڕێکی دیکه‌ی ئه‌و ئێواره‌یاده بابه‌تێکی له‌سه‌ر هه‌جوه شێعره‌که‌ی مامۆستا نالی‌و موشه‌رعێنه‌که‌ی نێوان نالی‌و مه‌ستووره‌ی کرد.
نه‌جمه‌ددین جه‌بباری، مامۆستای زانکۆی کوردستان یه‌کێکی دیکه له کۆڕگێڕه‌کان بوو که له سه‌ر شێعره‌کانی مامۆستا نالی‌و به‌راوردی نێوان عێڕفانی زاگڕۆس ( وه‌ک شێوازی شێعریی نالی) له‌گه‌ڵ عیرفانی خوراسان قسه‌ی کرد‌و؛ عه‌دنان به‌رزه‌نجی، نووسه‌ری به توانای کوردیش وێڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند قه‌سیده‌یه‌کی نالی گوتی ئه‌و شاعیره پایه‌به‌رزه‌ی کورد ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به دۆخ‌و سه‌رده‌می خۆی بووه.
شایانی باسه له کۆتایی ئه‌و ئێواره کۆڕه‌دا ژماره‌یه‌ک له خوێندکاران پرسیار‌و ڕاو و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر شێوازی ژیان‌و شێعریی مامۆستا نالی هێنایه به‌رباس.