وتەبێژی شۆرای ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی دەڵێ: هیچ ئاڵوگۆڕێک لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی ئێران نەهاتووەتە ئاراوە.
جان کێربی، وتەبێژی شۆرای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئاڵمان ڕایگەیاند کە، دەوڵەتی جوبایدن بەردەوام لەسەر ئەو باوەڕەیە کە تەنیا ڕێگەی پێشگرتن لە ڕێژیمی ئێران بۆ دەسپێڕاگەیشتنی ئەو وڵاتە بە چەکی ناوکیی بووژاندنەوەی ڕێککەتنی ناوکیە لەگەڵ ئێران.
هەرلەم پێوەندییەدا جۆزێڤ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا، ڕۆژی شەممە وتی: وتووێژەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهانیی سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیی ئەو وڵاتە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەسپێدەکاتەوە.