سووتەمەنیبەرێکی بەلووچ بەناوی محەممەد ڕیگی موقەدەم، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شاری گوڵشەن، لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شاری گوڵشەن، ڕاستەوخۆ تەقە لە سووتەمەنیبەرێکی بەلووچ بەناوی محەممەد ڕیگی موقەدەم دەکەن و لە ئاکامدا ناوبراو دەکوژن.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەوبارەو ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شاری گوڵشەن بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک و تەنیا بە گومانی ئەوەیکە ناوبراو باری قاچاخ و سووتەمەنی پێیە تەقەیان لە ماشینی ناوبراو کردووە و بەوهۆیەوە محەممەد گیانی لەدەست داوە.