عه‌لی ڕه‌بیعی، وه‌زیری ته‌عاون، کار‌و خۆشبژیویی ئێران ده‌ڵێ له به‌رامبه‌ر هه‌ر دوو کاری ڕه‌سمی‌دا له ئێران کارێکی ناڕه‌سمی هه‌یه.
وه‌زیری کاری ئێران ده‌ڵێ ده‌ستفرۆشێ نموونه‌یه‌ک له کاره ناره‌سمیه‌کانه، به‌ڵام ئه‌و کۆڵبه‌ری‌و کاسبییه‌کان له ناوچه سنوورییه‌کان به کاری ناڕه‌سمی ناو نابا. ئه‌و ده‌ڵی زۆربوونی کار‌و پیشه ناڕه‌سمییه‌کان ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورین، لایه‌کی دیکه‌ش ده‌ره‌نجانی ڕاوه‌ستانی ئابووریی ئێرانن. ڕه‌بیعی ده‌ڵێ له 22 میلیۆن پیشه‌و هه‌لی کاری له ئێران نیزیک به ١٦ میلیۆنی به کاری ڕه‌سمی داده‌نرێ‌و ٦ میلیۆن‌و ٥٠٠ هه‌زار که‌سیش کاری ناره‌سمییان هه‌یه.
وه‌زیری کاری ئێران پێی لێ‌ده‌نێ که زۆربوونی کاره ناڕه‌سمییه‌کان ده‌ره‌نجامی په‌ره‌سه‌ندن‌و هه‌ڵکشانی هه‌ژارییه له کۆمه‌ڵگاداو، ده‌ڵێ چه‌ندی ڕیسکی هه‌ژاری له سه‌رێ بێ داهاتیش له که‌می ده‌داو کاره ناڕه‌سمییه‌کان هه‌ڵده‌تۆقێن‌و زیاد ده‌که‌ن.
ئه‌و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیس‌دا گوتی هه‌ژاری له شاره‌کان پێنج ئه‌وه‌نده‌ی جاران زیادی کردوه.
وه‌ک له قسه‌کانی ڕه‌بیعی ده‌رده‌که‌وێ به‌شێکی زۆری کاره ناره‌سمییه‌کان به ژنان ده‌بڕێ. ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند که ده‌وڵه‌ت نایه‌وێ به‌رهه‌ڵستی کاره ناڕه‌سمییه‌کان‌و قه‌ده‌غه‌کردنیان بێته‌وه، گوتی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه به به‌خشنامه‌و قسه‌ی سه‌رزاران ناکرێ.