محەممەد سدیق کەبودوەند، ڕۆژنامەنووس‌و سەرۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەردەوامیی جەزرەبەدانی لە زیندان‌و هەروەها کردنەوەی پەروەندەیەکی دیکە لە دژی مانی لە خواردن گرتوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە هەواڵێکدا باس لەوە دەکا کە لە چوار مانگ لەوە پێشەوە پەروەندەیەکی دیکە لە دژی محمەممەد سدیق کەبودوەند کراوەتەوەو تا ئێستا سێ کۆبوونەوەی دادگاییکردنەوەی ناوبراو بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات‌و تۆمەتی هەڵبەستراوی دیکە بەرێوەچووەو قازی حوکمی لەسەر داوە.
لەو هەواڵەدا هاتوە کە هاوکات لەگەڵ دادگایی‌کردنی کەبودوەند ئاگادار کراوەتەوە کە کۆکردنەوەی حوکمی 6 مانگ گیرانەکەی لەسەر چالاکیی ڕۆژنامەنووسیی بۆ لەبەرجاو ناگیرێو ئەو دەبێ سەرجەم ١٠ ساڵ‌و ٦ مانگەکە لە زینداندا بمێنێتەوە. هەروەها بە سەرنجدان بەو تۆمەتە نوێیانەی دراوەتە پاڵی وێدەچێ کاربەدەستانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیم نەیانەوێ دوای تەواوبوونی حوکمەکەشی ئازادی بکەنو بیانەوێ زیاتری لە زینداندا بێڵنەوە.
ئەو هەوڵانەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە حاڵێک دایە کە کەبودوەند نەخۆشیی دڵ‌و گورچیلەی هەیە کە لە زیندان تووشیان بووەو لە ئێستادا مانگرتن لە خواردن بۆ ئەو زۆر خراپەو دەتوانێ هەڕەشە لە سڵامەتی‌و لەشساغیی ئەو بکا.
كه‌بوودوه‌ند له دوو حوكمی جیاجیادا یه‌كێكیان پێوه‌ندیی به دامه‌زراندنی ڕێكخراوی به‌رگریی له مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئه‌وی دیكه‌یان پێوه‌ندیی به بڵاڤۆكی بابه‌تی حه‌وتوونامه‌ی “په‌یامی مه‌ردۆم”و نووسین له‌باره‌ی پرسەکانی كوردستانه‌وه هه‌یه كه سه‌رجه‌م به ١١ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوەو تا ئێستا ٨ ساڵ له حوكمه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندوه.
دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان پێشتر چه‌ندین جار گوتبووی زیندانیكردنی ناوبراو و حوکمدرانی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ‌و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه‌و له روانگەی ئەوەوە هه‌ر چه‌شنه داواكارییه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوە زیندانی، گۆڕینی بۆ ئازكردنی به مه‌رج و یا هه‌ر شتێكی دیكه له‌م شێوه‌یه ڕه‌د ده‌كاته‌وه‌و قه‌بووڵی نییه.