هێمن مام قادر زیندانی سیاسیی پێشوو و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.
هێمن مام قادر بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ورمێ گوازرایەوە.
هێزەکانی ڕێژیم بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەک، هێمن مام قادریان دەسبەسەر کردووە و هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، دوای تێپەڕاندنی ٣ ساڵ لە سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکەی بەر لێبوردنی نەورۆزیی کەوت و لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرا.