ئەحمەد تەوەكولی، نوێنەری تاران دەڵێ ههڕهشهی هێرشی نیزامی، گەمارۆی ئابووری، دەستدرێژیی دەرەكی یان ئینقلابی مەخمەلی هیچیان هەڕەشە بۆ سهر کۆماری ئیسلامی نین، بەڵكوو ئەوەی مەترسیی خستۆتە سەر مانەوەی ئەم ڕێژیمە گەندەڵیی سیستماتیكە كە ئێستا لە ئارا دایە.
تەوەكولی لە كۆبوونەوەی ئاشكرای مەجلیسدا گوتی كۆمەڵگای ئێران لە ئێستادا بە جۆرێك لە جۆرەكان لهگهڵ گەندەڵیو گهندهلهکان دهژیو بهوه ڕاهاتووه.
نوێنەری تاران لە قسەكانی خۆیدا بۆ جارێكی دیكە كاڵبوونەوەی حهسساسییهتی كاربەدەستانبە نیسبەت گەندەڵیو شكانی ئەم شوورەییەی لەلای خەڵكی بۆ “پەرە سەندنی خووی كۆشكنشینی”ی کاربهدهستان گەڕاندەوەو گوتی لهبهر ئهوهی میدیاو ڕاگەیەنەكانیش بە ڕادەی پێویست ئازاد نین، یان هێندێك جار لەلایەن گەندەڵهکهناوه نمەكگیرو بە دانی بەرتیل كپ دەكرێن، ئەم كۆمەڵگایە خەریكە خوو بە گەندەڵی دەگرێو ژیان لەگەڵ گەندەڵهکانی بهلاوه ئاسایی دهبێ.
سەرۆكی پێشووی ناوەندی توێژینەوەكانی مەجلیس ئاماژەی بە چەند نموونەیەك لە قانوونشكێنییهکان لە بانكەكانو ڕێكخراوە ماڵییەكان كردو گوتی لە دەنگو ڕەنگی كۆماری ئیسلامییەوە بانگەشە بۆ چەند ڕێكخراوێكی گەندەڵی وەك “پەردیسان”و “پەدیدە” دەكرێ.
تەوەكولی چەند ناوەندێكی وەك “میزان” و “سامن الحجەج” ی بە “ڕێكخراوە جینایەتكارەكان” ناو برد كە ساڵانێكه لە ژێر ناو و عینوانی درۆ و دەلەسەدا، لەژێر چاوەدێریی بانكی ناوەندیو بە ناونیشانی دەزگای قەزاییەوە خەریكی تەفرەدانو تاڵانكردنی خەڵكن، بەڵام كاربەدەستانی دهزگای قهزایی بە هیچ شێوەیەك خۆیان لێنهدوانو لێیان ناپرسنهوه.
مەجلیسی ئێران پێشتریش لە ڕاپۆرتێكدا لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤ ڕایگەیاندبوو كە بڕی گەندەڵیی ماڵیی لە بنیادی شەهید لە سەردەمی سەركۆماریی مەحموود ئەحمەدینژاددا ١٧٠٠ میلیارد تمەن بووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی كە ماوەیەكی زۆرە ئەم گەندەڵییە لە هەڵڵا دراوە تا ئێستاش ئەم پەروەندەیە هەروا بە کراوهیی ماوەتەوەو هیچ كەسیش لەسەر ئەم دزیو ڕاوەڕووتە نهگیراوهو مەحكووم نەكراوە.