کۆمەڵەچیرۆکی “تاوانی پیرۆز”، نوێترین بەرهەمی “بێهزاد قادری” چیرۆکنووس و ڕۆژنامەوانی خەڵکی مەریوان، لەلایەن وەشانخانەی “۴۹ کتێب” لە ئورووپا چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەم کتێبە سێهەمین کۆمەڵەچیرۆکی “بێهزاد قادریـ”ـیە و دووهەمین بەرهەمی ناوبراوە کە لە ئورووپا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
چیرۆکەکانی ئەم کتێبە کارەساتگەلێک لەخۆ دەگرن کە بەسەر کورددا هاتوون، هەروەها خەباتی کورد دژ بە داگیرکەر و تۆڵەسەندنەوەی کوردانێکی بەهەڵوێست لە چیرۆکەکاندا ڕەنگی داوەتەوە.
ساڵی ۹۶ی هەتاوی کۆمەڵەچیرۆکی “نێچیری وەرزەکان” و ساڵی ۹۷ی هەتاوی کۆمەڵەچیرۆکی “شاوەتی جنۆکە” لەلایەن ئەم نووسەرەوە لە مەریوان چاپ و بڵاو کرایەوە کە چاپی دووەمی “شاوەتی جنۆکە” بانەمەڕی ئەمساڵ لە ئورووپا چاپ و بڵاو کرایەوە.