حوسێن ئەشتەری، فەرماندەی هێزی ئینتزامیی ئێران، گوتی: بەشی هەرە زۆری قاچاغی كاڵا لە ئێران كاری بۆ دەكرێو سیستماتیک دهچێته پێشێ.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە لە كۆبوونەوەی سەرتاسەریی فەرماندەكانی هێزی ئینتزامیدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی: قاچاغی كاڵا لە ئێران لەلایەن كاربەدەستە پایەبەرزەكانەوە كاری بۆ دەكرێو ئەوانن كە دهیبهن بۆ پێشهوه.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا، عەلی لاریجانی، سەرۆكی مەجلیسیش ڕێژەی قاچاغ لە ئێرانی تا ئاستی ٢٠ میلیارد دۆلار ڕاگەیاندو گوتی: ڕوون و ئاشكرایە كە لە پشت پەردەدا دەستێک ههیه دهنا چۆن بایی ٢٠ میلیارد دۆلار کاڵا لهو وڵاته به قاچاغ دێو بلاو دهبێتهوه.
شایانی باسە قاچاغی كاڵاو کهلوپهل لە ئێران لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوو تا ساڵی ٩٣ ١٦ هیندهی پێشوو زیادی كردوە. بە قسەی حەبیبوڵڵا حەقیقی، سەرۆكی ستادی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ قاچاغی كاڵا و دراو، لە ساڵی ١٣٩٢ ئاستی قاچاغی كاڵا لە ئێران ٢٠ میلیارد دۆلار بووه كە ئەوەنده دوو هێندەی بوودجەی ئاوەدانكردنەوەی ههموو ناوچهکانی ئێران بووه.