بەهۆی درێژبوونەوەی شەڕی نێوخۆیی سووریەو دەستێوەردانو خۆتێهەڵقورتاندنی هەرچی زیاتری كۆماری ئیسلامی لەم شەڕەدا، ژمارهی كوژراوانی ئێرانیش تادێ زیاتر دەبێ.
عەینوڵڵا تەبریزی، جێگری پێشوو و ڕاوێژكاری سپای كەربەلای مازەندەران گوتی لە ٤ ساڵ لەمەوبەرهوه تا ئێستا نزیكەی ١٢٠٠ ئەندامی سپای پاسداران لە سووریە كوژراون. ناوبراو وێڕای پشتڕاستكردنەوەی بەشداریی چالاكانەو ڕاستەوخۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا گوتی: شەڕی سووریە شتێكی هاوشێوەی شەڕی سەدری ئیسلامەو زۆربەی هێزە تەكفیرییەكان به دروشی “الله اكبر” و “لاالەالااڵڵە” بهرهوڕوومان دێنو شەڕ لەگەڵ ئەم كەسانە كارێكی یەكجار دژوارە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەكان له دوایین تێکههڵچوونی هێزهکانی ئێران له شهڕی “خان توومان” له سووریه لانیكەم ٨٣ كەس لەم هێزانەی سەر بە كۆماری ئیسلامین كوژراون، بەڵام سپای پاسدارانی مازەندەران تەنیا ناوی ١٣ كەس له کوژراوهکانو برینداربوونی ٢٤ کهس لەوانی ئاشكرا كردوە.