• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

زیندان‌بەزێنەکانی ئێمە (حەیدەر قوربانی)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/06/23
جۆری بابەت: ئەدەب

ئا: دیاکۆ دانا

زیندان‌بەزێنی ئەمجارەی “کوردستان” حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری کامیارانە کە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنەدا دوایی ٥ ساڵ مانەوە لەژێر حوکمی ئیعدام لەسێدارە درا.

حەیدەر قوربانی، تەمەن ٤٧ ساڵ، خەڵکی گوندی “بزوەش” سەر بە شاری کامیاران مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٥هەتاوی لەگەڵ ژن‌براکەی (مەحموود سادقی) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بەڕێی یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران کران. حەیدەر قوربانی لە گرتنگە لەژێر توندترین و بێبەزەییانەترین ئەشکەنجەدا بوو و ڕۆژانە چەندین جار لێکۆڵینەوەی لێ کرا و لێکۆڵەرەکەی بەردەوام هەرەشەی کوشتنی لێ دەکرد. ئەو دواتر گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە.

حەیدەر قوربانی ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی ڕەزبەر ١٣٩٨ هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە بە تۆمەتی هارکاری و کارئاسانی بۆ کوشتنی چەند ئەندامی سپای پاسداران لە کامیاران دادگایی کرا و سزای ١١٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠٠ قامچیی بەسەردا سەپێندرا. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە یەکێک لە مێدیاکانی خۆی بە ناوی (Press tv)دا کە کاناڵێکی ئینگلیزی زمانە، فیلمێکی لە دانپێدانانی حەیدەر قوربانی بڵاو کردەوە. حەیدەر قوربانی لەژێر گوشاری ڕوحی و ئەشکەنجەی نامرۆڤانە، ناچار بەو دانپێدانانە زۆرەملێیە ببوو و ناچار کرابوو کوشتنی چەند ئەندامی سپای پاسداران وەئەستۆی خۆی بگرێ.

پەروەندەی حەیدەر قوربانی بە بڕیاری سەرۆکی دادگا و لەسەر داوای وەزارەتی ئیتلاعات خرابووە چوارچێوەی نهێنی و بەو هۆیەوە نەخرایە بەردەستی پارێزەری ناوبراو. هاوکات لە دانیشتنەکانی دادگایی‌کردنەکەیدا لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی”، بە تۆمەتی “هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران” دادگایی کرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

موڕتەزا جەوانمەردی، پارێزەری پێشووی ناوبراو ئەوەی پشتڕاست کردبۆوە کە بەپێی یاسا ئەوپەڕی سزا بۆ حەیدەری قوربانی تەنیا بەندکران بوو. ئەو گوتبووی کە “چۆن دەتوانم بەرگری لە حەیدەر قوربانی بکەم کاتێک هیچ چەشنە زانیارییەکی وردم لە پەروەندەکەی نییە. دادگایی‌کردنی قوربانی بەشێوەی داخراو بەڕێوە چوون، بۆیەش دادگایی‌کردنی ناوبراو و حوکمەکەی قانوونی نییە”. سزای سێدارەی “حەیدەر قوربانی دوای داوای پێداچوونەوە و ناڕەزایەتی‌دەربڕینی ناوبراو لەلایەن لقی ٢٧ی دیوانی بەرزی وڵاتەوە لە ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاویدا وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە و پارێزەرەکانی ئەو حوکمەیان بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند.

بنەماڵەی حەیدەر قوربانی لەم بارەوە ڕایانگەیاند کە بەپێی مادەی ٤٧٧ داوایان لە دیوانی بەرزی ئێران کردبوو کە سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر حەیدەر قوربانی‌دا، پێچەوانەی شەرع و یاسا بووە و ئەوانیش پەروەندەکەیان بە مەبەستی پێداچوونەوە گەڕاندبۆوە بۆ دادگوستەری شاری سنە. بەڵام دادگوستەریی شاری سنە دەمودەست سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانیی بۆ ناوەندی جێبەجێکردنی سزاکان لە شاری کامیاران بەڕێ‌ کردو دواتر بڕیار درا کە بڕیارەکە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە بەڕێ بکرێتەوە و سزای ئێعدام‌کرانەکە لەوێ جێبەجێ بکرێت.

لەگەڵ تۆخبوونەوەی مەترسیی لەداردانی حەیدەر قوربانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بانگەوازێکدا، ڕایگەیاند کە حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام کە لە دادگایەکی نایاساییدا محاکەمە کراوە، مەترسیی ئێعدام‌کرانی لەسەرە و داوای لە بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران کرد دەسبەجێ بڕیاری جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەو بەندییە سیاسییە کوردە ڕابگرن. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەو بانگەوازەدا، ئەوەشی خستبووە ڕوو کە دادگا بەپێچەوانەی یاسا پشتی بە “دانپێدانان” لەژێر ئازار و ئەشکەنجە” و بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی بەستووە، لەکاتێکدا کە ئەو دانپێدانانە زۆرەملێ بووە. ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە لە درێژەدا، ڕایگەیاندبوو: “بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری دەبێ دەسبەجێ بڕیاری جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی ڕابگرێ و وێڕای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدام، دەسپێڕاگەیشتنی ناوبراو بە بەڕێوەچوونی دادگایی‌کردنی دووبارەی دادپەروەرانە، گەرەنتی بکا.”

هاوتەریب لەگەڵ ئەوە کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینی سووننەی شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە نووسینی نامەیەک بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئەوکاتی دەزگای داد، داوای ڕاگرتنی  سزای ئێعدامی حەیدەر قوربانی و گەڕاندنەوەی پەروەندەی بۆ ناوەندە خاوەن‌سەڵاحییەتەکانیان کردبوو؛ بەڵام حەسەن قوربانی، برای حەیدەر قوربانی دەڵێ هیچ کات دەنگ و هاواریان نەبیسترا و ئاوڕ لە هیچ کام لە ماف و داواکانیان نەدرایەوە.

لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەدا بەڵام دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی بەندکراوی سیاسیی کورد، حەیدەری قوربانیی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنەدا بە شێوەی نهێنی لە سێدارە دا. ئەویش لە حاڵێک‌دا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بڕیارنامەی مەحکوم‌کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە شوڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەسەند کرابوو!

دوای ئێعدامی حەیدەر قوربانی، براکەی (حەسەن) لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: ئەگەر شەهید “حەیدەر” تا کاتی ئێعدامکردنی لە گۆشەی زینداندا بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە دڵی هەر کوردێکی بەشەرەف و خاوەن کەرامەت و نامووسدا جێی گرتووە و هیوای خواست کە خەڵکی کورد ڕێگا و ڕێبازی شەهید “حەیدەر” درێژە پێ بدەن.

تاگی بابەت: Press tvئیدارەی ئیتلاعاتبزوەشبەندکراوی سیاسیحەیدەر قوربانیدیاکۆ دانازیندان‌بەزێنەکانی ئێمەسنەسپای پاسدارانمەحموود سادقیکامیارانکوردستانکۆماری ئیسلامی ئیران

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist