دوو مامۆستا لە سنە و کرماشان و هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
“شهریار نادری” مامۆستای فیزیا و چالاکی پیشەیی مامۆستایان و خەڵکی کرماشان و “سادق کەنعانی” مامۆستای قووتابخانە و خەڵکی سنە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “ڕەحمەت ئابجامە ” ڕۆژی چوارشەممە ڕيکەوتی ١ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە کە بنەماڵەکەشی لە تۆمەت و هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئاگادار نین و هێزەکانی ڕێژیم وڵامێکی ڕاستیان بە بنەماڵەی ناوبراو نەداوە.