سهرەڕای ئهوهی که ههموو زیندانهکانی ئێران بۆ زهرفییهتی ٥٠ هەزار زیندانی دروست کراون، بەڵام ٢٥٠ هەزار كەسیان تێ پهستاوتوون.
ئهندامێكی هەیئەتی سەرۆكایەتیی كۆمیسیۆنی قەزاییو حقووقیی مەجلیس گوتی بە شێوەی گشتی لە ساڵدا ٥٠٠ هەزار كەس دەگیرێنو رێیان دهکهوێته زیندان، بهڵام ٢٥٠ هەزار كەسیان لە زینداندا دەمێننەوە، لە حاڵێكدا كە زیندانەكانی ئەم وڵاتە تەنیا جێگای ٥٠ هەزار كەسیان دەبێتەوە.
میرهادی ڕومیانی گوتی لەو وهزعهی ئێستادا دەتوانین بڵێین ئێران ٤ بەرابەری ستانداردی جیهان بەندكراوی هەیە.
نوێنەری شاری تەورێز له درێژهدا گوتی: لە دنیادا دوو شێواز لە بواری ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مادەی هۆشبەر هەیە، شێوازێك چاوەدێری كردنو ئەوی دیكەشیان پهروهردهو فێركارییە، بەڵام لە ئێران كەمتر ئاوڕ لەم مەسەلانە دەدرێتەوە.
ڕومیانی لە بارەی ڕووبەڕوو بوونەوە كاتییەكان لە بابەت كۆكردنەوەی موعتادەكان له سهر شهقامو له شوێنه گشتییهکان گوتی: شێوەی ڕوانین بە نیسبەت مادە هۆشبەرەكانەوە دەبێ لە حاڵەتی ڕوانینی سەرسەریو سووكەڕوانین بێتە دەرەوە، چونكی ئەگەر موعتادەكان لەسەر شەقامیش كۆ بكرێنەوە دیسان خۆ دەبێ جێگەیەكیان بۆ وەبەر چاو بگرن تا بتوانن چارەسەریان بكەن، بەڵام تا ئێستا هیچ گرینگییەك بەم بەشەش نەدراوە.
ئەندامی هەیئەتی سەرۆكایەتیی كۆمیسیۆنی قەزاییو حقووقیی مەجلیس هەروەها گوتی: لەم بارودۆخەدا پەلكێشكردنی ئەم موعتادانە بۆ زیندانە ئاساییەكانی ئەم وڵاتە هیچ ئەنجامێكی باشی لێ ناكەوێتەوە، چونكی لە ئێستادا ڕێكخراوی زیندانەكان تەنانەت بۆ دابینكردنی ژهمه خواردنهکانی زیندانییەكانیش داماوەو بوودجەی پێویستی لەبەر دەستدا نییە.