مانگرتنی کرێکاران له به‌شه جۆراوجۆره‌کان له ئیلام درێژه‌ی هه‌یه‌و کرێکارانی مه‌یدانه گازییه‌کان له “ته‌نگ‌بیجاڕ”یش مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد نیزیک به ٢٠٠ که‌س له کرێکارانی مه‌یدانه گازییه‌کان له ته‌نگ‌بیجاڕ له به‌رده‌م پارێزگاری ئیلام کۆبوونه‌ته‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ١٩ ی بانه‌مه‌ڕ بووه، ئه‌و پۆله کرێکاره خۆوڵاتییه گوتوویانه که له‌لایه‌ن کارفه‌رماکانه‌وه ده‌رکراون‌و ناره‌زایه‌تییان به‌وه ده‌ربڕیوه.
ئه‌و ٢٠٠ کرێکاره له‌سه‌ر کراوه داوایان له پارێزگاری ئیلام کردوه بیانگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر کاره‌کانیان.
هه‌ر له‌و حه‌وتوویه‌دا کۆمه‌ڵێک له کرێکاران‌و پێرسۆنێلی شاره‌داریی ناوچه‌ی 2 ی کرماشانیش به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌و حه‌قده‌سته‌کانیان له سه‌ری ساڵه‌وه تا ئێستا مانیان گرت؛ هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له کرێکارانی خه‌ده‌ماتی‌و شیرکه‌تیی ئیداره‌ی ئاو‌و پاشه‌ڕۆ که مووچه‌ی مانگی خاکه‌لێوه‌و ئیزافه‌کاریی سێ مانگیان نه‌دراوه‌تێ، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێ‌خست.
له‌لایه‌کی دیکه ژماره‌یه‌ک له کرێکارانت خه‌ده‌ماتیی شاره‌داریی ناوه‌ندیی کرماشان که پێشتر له‌لایه‌ن په‌یمانکاره‌کانه‌وه ده‌رکرابوون، بۆ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به ده‌رکرانیان له به‌رده‌م شاره‌داری کۆبوونه‌وه.