لە ماوەی ئەو سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا هەر نەبێ ٧٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٤٤ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە کە کهمتهمهنترینەکانیان دوو کوڕی تەمەن ١١ و ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن سەروو ٥٠ ساڵ بووه.
“چاونیوز” دەڵێ خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی زیانباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ساڵی ڕابروو (١٤٠٠)یشدا لانیکەم ١٣٨ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان دابوو.، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو.