لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١٧ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو. هەروەها یەک لەو بەندکراوانە (فیرووز مووسالو) زیندانیی سیاسی بوو کە بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەدار دراوە.
“چاونیوز” وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە دەڵێ بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە کە لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ساڵی ڕابردوودا ١١ بەندکراوی کورد ئێعدام کرابوون، دەبینین کە لە ساڵی نوێدا ئاماری ئێعدامەکانیش لە چاو ساڵی ساڵی ڕابردوو لەو ماوە هاوشێوە زەمەنییەدا سەتا ٥٠ زیادی کردوە.
شایانی باسە کە ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوو (١٤٠٠)یشدا لانیکەم ٦٢ کەس بوو کە بهپێی ڕێژهی حهشیمهتی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامهکان لهو وڵاته لهو بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا، کورد ههر بهشی شێری بهرکهوتبوو.