لاوێکی دیکه‌ش له سه‌قز خۆی کوشت. له یه‌ک مانگی ڕابردوودا ئه‌وه چواره‌مین که‌س له شاری سه‌قزه که به خۆکوژی کۆتایی به ژیانی ده‌هێنێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنیری کوردستان ئه‌و پیاوه که ره‌ئوفی ناو بووه، ته‌مه‌نی ٣٣ ساڵ بووه‌و له گه‌ڕه‌کی ” کانی گه‌رمه‌ک”ی شاری سه‌قز خۆی هه‌ڵاواسیوه‌و خۆی کوشتوه.
زۆربوونی خۆکوژییه‌کان له شاری سه‌قز له حاڵێک‌دایه که فه‌رمانداریی ئه‌و شاره تا ئێستا ته‌نیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بۆ تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته گرتوه‌و هیچ ئاکامێکی به‌رهه‌ستیش له‌و کۆبوونه‌وه‌یه نه‌گیراوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ٧ که‌س له شاری سه‌قز خۆیان کوشتوه که دوو که‌س له‌وان منداڵ‌و ته‌مه‌نیان خوار ١٨ ساڵ بووه.
خۆکوژیی ڕه‌ئوف له شاری سه‌قز له حاڵێک دایه که رۆژێک پێشتر له شاری مه‌ریوانیش کچێکی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ به ناوی “ئاره‌زوو دژانگا” خۆی کوشت. به‌پێی زانیارییه‌کان کێشه‌ی خێزانی هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو بووه.
شایانی باسه که به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان رێژه‌ی خۆکوژییه‌کان له کوردستان دوو ئه‌وه‌نده‌ی نێونجی خکوژی له ئێرانه.