• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

باسی نەبەزان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/06/22
جۆری بابەت: ئەدەب
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email

ئاشق ئیسماعیلی

دەبێ چۆن باسی ڕێز و گەورەییت کەم لاوی پێشمەرگە

کە ژینت پڕ لە شانازی و شەڕەف، ئازایەتی و جەرگە

دڵت کانگای ئەوینی خەڵکی زۆرلێکــــــــراوی بێ‌بەرگە

بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان

بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵینــــــــــــــگی گورجی دارستان

 

چلۆن شێعرێ بڵێم بۆ تۆ کە بتوانێ شیاوت بێ؟

لە سەردێڕا چ ناوێ دابنێم هاوشانی ناوت بێ؟

مەبەست چۆن هەڵبژێرم تاکوو تاریفی تەواوت بێ؟

بژی باسکی بەهێزی گەڵ، کوڕی سەربەرزی کوردستان

بژی بازی چیاودۆڵ و پڵینـــــــــــــــــــگی گورجی دارستان

 

هەوای ڕابواردنی خۆشی ژیانی خـــــۆت لە خۆتا کوشت

گەڵاڵەی ژینی خۆش و بێ‌پەرۆشی خەڵکەکەت داڕشت

بەهێزی شان و پیلت بۆ هەژاران بوویە دەست و پشت

بژی باسکی بەهێزی گەل کوڕی سەربەرزی کوردستان

بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵینــــــــــــــگی گورجی دارستان

 

ئەتۆی گیانبازی چەرخی ڕەوڕەوەی شۆڕش دەسووڕێنی

قەڵای زۆردارەکان و دوژمنانـــــــــــــــی گەل دەڕووخێنی

پەتی دیلی لە پێی داماو و زۆرلێــــــــــــکراو دەپچڕێنی

بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان

بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵنــــــــــــــــــگی گورجی دارستان

 

گەلی ژێردەست بە تۆیە دڵنیا و دڵخۆش و پشت‌ئەستوور

ئەتۆی بەرعۆدە بۆ پێک‌هاتنی ئامانجی بەرز و دوور

بەڵێنی گیانلەسەردەستیت دەنووسی تۆ بە خوێنی سوور

بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان

بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵنــــــــــــــــــگی گورجی دارستان

 

بە ئیمانی، نەترسی، بێ‌ڕیا و بێ‌فیز و ساکاری

لە بوختان و درۆ تانە و ئیفادە و دەعیە بێزاری

بەنەزم و ڕێک و پێک و توند و تۆڵ و ورد و وشیاری

 بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان

بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵنــــــــــــــــــگی گورجی دارستان

 

بەرەو پێش پشتی زەحمەتکێشی شار و ڕەنجبەری لادێ

ورە و هێز و تەوژمی خەڵکی چەوساوەت بەدوو دا دێ

دەمی پچڕانی زنجیران نێـــــــــزیکە و ڕۆژی گەل دادێ

بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان

بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵنــــــــــــــــــگی گورجی دارستان

 

چ خۆشە کاتی سەرکەوتن، کە ڕووخا کاخی بێدادی

لە نێو ئاهەنگ و گۆرانی و سروودی جێژنی ئازادی

لە ئامێزت بگرم و جا بگوڕڕێنم بە دڵـــــــــــــــــشادی

بژی باسکی بەهێزی گەل، کوڕی سەربەرزی کوردستان

بژی بازی چیا و دۆڵ و پڵنــــــــــــــــــگی گورجی دارستان

تاگی بابەت: باسی نەبەزان

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

زیندان‌بەزێنەکانی ئێمە (حەیدەر قوربانی)

ڕێکەوتی 2022-06-23
ئەدەب

هەموو کێشەیەک بە “فوو” چارەسەر دەکرێت

ڕێکەوتی 2022-06-22
ئەدەب

هەگبەی شۆڕش و شاخ (شەهید برایم ساڵەموقەدەم)

ڕێکەوتی 2022-06-22

نوێترین

هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تاران وسووریە

ڕێکەوتی 2022-07-02

نۆژەنکردنەوەی مۆڵگەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە

ڕێکەوتی 2022-07-02

سنووردارکردنی ١٢کۆمپانیای چینی لەلایەن ئەمریکاوە، بەهۆی هاوکاریکردنی ئێران

ڕێکەوتی 2022-07-02

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: مووشەکی حوسییەکان دروستکراوی ئێرانە

ڕێکەوتی 2022-07-02

ئەمریکا: ئەگەری بووژانەوەی ڕێککەوتنی بەرجام زۆر کەم و ئەستەمە

ڕێکەوتی 2022-07-02

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوە و سنووردارکردنی چالاکییەکانی حیزبوڵا لە ناوچەکەدا

ڕێکەوتی 2022-07-02

لاوازکرنی ئیتلاعاتی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە

ڕێکەوتی 2022-07-02

زیادبوونی ئاماری لەسێدارەدان لە ئێران

ڕێکەوتی 2022-07-02

سێناتۆرێکی کۆماریخواز: ئەمریکا دەبێ گوشاری زیاتر بخاتە سەر ڕێژیمی ئێران

ڕێکەوتی 2022-07-02

بەڕێوەچوونی شانۆی سەرشەقام لە شاری سەقز

ڕێکەوتی 2022-06-30

مایک پێنس: ئاشتیی و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەندە بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامییەوە

ڕێکەوتی 2022-06-30

پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران لەهەمبەر ڕێژیم

ڕێکەوتی 2022-06-30

دەسبەسەرکرانی هاوڵاتییەکی خەڵکی نییەر لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لەشاری سنە

ڕێکەوتی 2022-06-30

کوژرانی دوو هاوڵاتیی بەلووچ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە زاهێدان

ڕێکەوتی 2022-06-30

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان بۆ فێرخوازانی زمانی کوردی لەشاری شنۆ

ڕێکەوتی 2022-06-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist