دوو نیشتمانپه‌روه‌ری كورد‌و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات له شاره‌كانی سهقزو مه‌هاباد ماڵاواییان له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ١٩ ی بانەمەڕ عه‌بدوڕه‌حمان كه‌ریمی، باوكی مزه‌فه‌ر كه‌ریمی، پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵی‌دا به هۆی پیری‌و نه‌خۆشی له شاری سه‌قز کۆچی دوایی کرد.
عه‌بدوڕه‌حمان كه‌ریمی نیشتمانپه‌روه‌رێكی كورد‌و دڵسۆزی حیزبە خۆشه‌ویستەکەی بوو، ئەو شانازیی بە خۆی دەکرد کە باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکڕاتەو کوڕەکەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دایە.
له لایه‌كی دیكه سه‌عید عارفی، تێكۆشه‌رێكی دێرینی حیزبی دێموكرات به هۆی نه‌خۆشی ماڵاوایی یه‌كجاری له ژیان كرد.
سه‌عید عارفی ناسراو به سه‌عیدی حه‌مه حه‌سه‌نی، پیاوێكی قسه خۆش‌و تێكۆشه‌رێكی ئازا بوو خوالێخۆشبوو ساڵه‌كانی ٤٦_ ٤٧ پێشمه‌رگه‌ی حیزب بووه‌و له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران كه حیزب به ئاشكرا تێكۆشانی ده‌ست پێ‌كرده‌وه، له لكی ٢ی هێزی پێشه‌وا سه‌رپه‌لی یه‌كێك له په‌له‌كانی ئه‌م هێزه بوو.
ئەو دواتر له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی حیزب چۆوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی، بەڵام تا دوایین ساته‌كانی ته‌مه‌نی وه‌فادار به حیزب‌و ڕێبازه‌كه‌ی مایه‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئەو دوو نیشتمانپه‌روه‌رو دڵسۆزی حیزب، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاریان ده‌كاو خۆی به شه‌ریك‌و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.