لە ماوی ڕۆژانی ڕابردوودا سپای تێرۆریستی پاسداران هێزێکی زۆری ڕەوانەی سنوورەکانی “چۆمان، زەڕێ، سوورکێو و بلەکێ” و دەوروبەری سنوورەکانی شاری بانە و سەقز کردووە و قەدەغەی هاتوچۆی لەم ناوچانە ڕاگەیاندووە .
هەروەها باڵەفڕەکانی سپای پاسداران ڕۆژانە بە سەر ناوچەکە و شارەکانی “سقز” “بانە” و مەریواندا لە مەودایەکی نزمدا دەسووڕێنەوە و بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدا.
جێ ئاماژەیە دوای بانگهێشتی هاووڵاتییان بۆ ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە مامۆستایان، هێزە سەرکوتکەرەکان ڕێژیم هێزێکی زۆری لەنێو شاری سەقزدا بڵاو پێکردووە.