کۆڵبەرێک لە سنووری “نەوسوود” سەر بە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رێژیم بە توندی بریندار بوو .
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “مەحموود شەمسی نژاد” خەڵکی “جۆڵاندێ” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رێژیم بە توندی بریندار بووە.
شایانی باسە کە هێزەکانی ڕێژیم لە مەودایەکی کەمەوە بە چەکی ساچمەایی”تاپڕ” تەقەیان لەم کۆلبەرە کردووە و زیاتر لە ١٠ ساچمەی بەر کەوتووە .
هەر لەو پێوەندییەدا و بە پێی ئامارەکان،لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ١٨ کۆلبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژراو و بریندار بوون.