لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی رێژیم، ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و ٨ مانگرتنی کرێکاری وسێنفی لە شارەکانی ئێران بەرێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان ومانگرتنە کرێکاری و سێنفییەکان بەدژی رێژیم، چوار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و هەروەها ٨ مانگرتنی گشتیی کرێکاری وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی ئەهواز و کرماشان لە بەردەم بینای ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان، کرێکارانی شارەوانی ئیلام لەبەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە، کرێکارانی ئاڵماتۆربەندیی کرماشان لە یەکێک لە پارکەکانی ئەوە شارە بەڕیوە چوو.
لەلایەکی دیکەوە هاوکات شوفێر تاکسییەکانی مەشهەد، کرێکارانی شەهرەکی پیشەیی مەحموودئاباد، دەوڵەتئاباد، بەختیار دەشت، مەیمە، ڕەزوان شار، نەجەف ئاباد و دووشاخ بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە مانگرتنی گشتی.