ئیسرائیل هیرشەکانی بە دژی دامەزراوە ناوکیی و سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێران زۆرتر کردووە و ڕایگەیاند کە هێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژنامەی “واڵێستریت ژۆرناڵ” لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە، لە دژکردەوە بە تازەترین ڕووبەڕووبوونەوە و هەنگاوە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران، نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە هێرشەکانیان بەدژی دامەزراوە ناوکییەکان و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران چڕتر دەکەنەوە و ڕێگە نادەن کە ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام بدا و دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا، ئیسرائیل پلانی تایبەتی هەیە بۆ ئەوەی بە چڕی هێرش بکاتە سەر مۆڵگەی سەربازیی و دامەزراوە ناوکییەکانی تاران.
لەو راپۆرتەدا هاتووە کە، ئیسرائیل لەگەڵ ئەنجامدانی کۆمەڵێک ئاڵوگۆڕی تایبەت، چالاکییە نهێنییەکانی بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرە پێ دەدا و هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بەرنامەی ناوکیی، مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕێژیمی ئێران بکاتە ئامانج و ڕاشیگەیاند کە نابێ تاران بی هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگا.
ئەو چالاکییانەی ئیسرائیل بە دژی ڕێژیمی ئێران تا ئێستا بە “شەڕی سێبەر”ـی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئێران ناوی دەرکردووە و ئیسرائیل سوورە لە سەر ئەوەیکە نابێ ڕێژیمێکی ناوکیی وەکوو کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونی هەبێ.