٥ كەسی خەڵکی شاری شنۆ كە لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا دەسبەسەر كرابوون، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێڕا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا ڕۆژی ١٥ی خاكەلێوە محەممەد رویان، وەلی شەریفی، ڕەزا عەرەبتاج، فاڕووق شەفاهیو سابیر ڕەسووڵپوور کە لە شاری شنۆ و لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كرابوونو لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بەند کرابوون، پاش دوو حەوتوو لێكۆڵینەوە لە ڕۆژی ٢٨ی خاكەلێوەڕا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم كەسانە بە تۆمەتی هاوكاریكردنی حیزبە كوردییەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامیی گیراونو هە پێنجیان لەسەر بڕیاری بەرپرسی زیندان لە بەندی قاچاخچیو قاتڵەكاندا ڕاگیراون.
شایانی باسە كە عوسمان رۆیان، باوكی محەممەد رۆیان كە ئەندامی یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی بەرهەڵستكاری كۆماری ئیسلامی بوو ،لە شاری دیانای هەرێمی كوردستان تیرۆر كراوە.