هێزەکانی ڕێژیم مامۆستایەکی دیکەیان بە ناوی “ڕەزا تەهماسبی” خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرد.
ڕەزا تەهماسبی یەکێک لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سنە _کەڵاتەرزان، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
مامۆستا ڕەزا تەهماسبی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.
جیا لە ڕەزا تەهماسبی چوار مامۆستای دیکە بە ناوەکانی محەممەد ڕەزا مورادی، سەلاح حاجی میرزایی، غیاس نیعمەتی و بێهزاد قەوامی لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.