لە کرماشان تاوانبارێک لەسەر دزی لە پێش چاوی خەڵک لە سێدارەدرا.
وەک دەزگای قەزایی دەڵێ ئەو کەسە سێ ساڵ لەوە پێش زێڕنگەییەکی بڕیوەو بەهۆی ئەوەی دزیی چەکدارانەی کردوە، دوای گیرانی حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە.
دەزگای قەزایی ئێران تا ئێستا بە هەزاران کەسی لەبەرچاوی خەڵک لە سێدارە داوەو هۆکارەشی بۆ تەمبێکردنی خەڵکو گێڕانەوەیان لە تاوان دەگێڕێتەوە، بەڵام رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤو دەروونناسانو چاوەدێرانی کۆمەڵایەتی ئەوە بە مەترسیدار بۆسەر کۆمەڵگا دەزاننو پێیان وایە بەمە کۆمەڵگە زیاتر تووشی توندو تیژی دەبێ.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە دوایین راپۆرتیدا ئاشکرای کرد كه وڵاتانی ئێران، پاکستانو عەڕەبستان زۆرترین سزای ئێعدامیان تێدا بەڕێوەچووەو لە ساڵی ڕابردوودا تەنیا لە ئێران ٩٧٧ کەس لە سێدارە دراون .