ماڵپەرێکی سەر بە کۆنگرەی ئەمریکا ژمارهی چهكداره ئێرانییهكان له سوورییەی ئاشکرا کرد.
ماڵپەری هیل دەلێ نزیکەی ٦٠ هەزار چەکداری ئێرانی لە سووریە بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد شەڕ دەکەن.
ماڵپەری هیل کە چالاکییەکانی کۆشکی سپیو کۆنگرەی ئەمریکا دەگوازێتەوە، وێڕای رایگەیاندنی ئەو هەواڵە دەڵێ بەشێکی زۆری ئەو٧٠ هەزار چەکدارە ئەفغانیو لوبنانین.
کاربەدەستانی ئەمریکا لەو ماڵپەرە دەڵێن کۆماری ئیسلامی ئێران، هەموو هەوڵەکانی بۆ هێشتنەوەی بەشار ئەسەد چڕ کردۆتەوەو ئامادە نییە دەستبەرداری رێژێمی سووریە بێ.
ئەو ئامارە لە بەشداریی نیزامیی ئێران لە سووریە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە حەوتووی ڕابردوو لە شەڕێکی نیزیک حەڵەب دەیان چەکداری خۆی لە دەستدا. بەپێی ئامارەکان لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەە تا ئێستا زیاتر لە ٢٨٠ کەس لە هێزەکانی سپای پاسدارانو ئەڕتەشی ئێران لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا کوژراون.