ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، هەڕەشە لە هاووڵاتیان دەکەن کە نابێ ئەو کاناڵ و گرووپانە پەسەند بکەن کە دژبەرانی ڕێژیم بە کاریان دێنن.
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ئەو نامە وپەیامگەلەی کە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هاووڵاتیانی کوردیان ناردووە، هەڕەشەی توندی لەو کەسانە کردووە کە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەردانی ئەو پەیج و کاناڵانە دەکەن کە سەربە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامین و ڕایگەیاندووە کە، نابێ ئەو کاناڵ و لاپەڕانە پەسەند بکەن و بۆ کەسانی دیکەی بنێرن.
لەو نامە پڕ لە هەڕەشەی ڕێژیمدا هاتووە کە، بەهیچ شێوەیەک نابێ کاناڵ و پەیجی دژبەری ڕێژیمی ئێران پەسەند بکەن و هۆشداریشی داوە کە ئەگەر بە پێچەوانەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کار بکەن سزای توند دەدرێن و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو کارە دەبێتە هۆی تێکدانی “نیزام”ـی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەوەش دەرخەری ئەوەیەکە ڕێژیمی ئێران لە هەموو بارێکەوە ترسی لێنیشتووە، تەنانەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دەترسێ.