دوای لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە، چوار مامۆستای دەسبەسەر کراوی دیواندەرە بە ناوەکانی “ئومێد شامحەممەدی” ، “هیوا قوڕەیشی”، “پەروێز ئەحسەنی” و “کاوە محەممەد زادە” ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە، لە ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ئەم مامۆستایانەی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە گواستەوە.
جێ ئاماژەیە هەوڵی بنەماڵەی ئەم مامۆستایەنە بۆ دانانی بارمەتە بۆ ئازاد بوونیان بێ ئاکام ماوەتەوە و هێزەکانی ڕێژیم رێگەی چاوپێکەوتنیشیان پێنەداون و لە گرتنی پارێزەریش بێبەش کراون.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان هێزەکانی ڕێژیم بۆ پێشگیری لە کۆبوونەوەی سەرانسەریی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی فێرکردن و بارهێنانی ڕێژیم لە دیواندەرە، ئەم چوار مامۆستایەیان دەسبەسەر کرد.