لە درێژەی شەپۆلی ڕەشبگیریی مامۆستایان لە کوردستان و ئێران زیاتر لە ١٠٠ مامۆستای قووتابخانە دەسبەسەر کران کە هێشتا بەشێکیان لەبەندیخانەن و چارەنووسیان ناڕوونە .
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێژیمی ئێران لە وڵامی داواکاریی مامۆستایان دەستیدایە سەرکوت و دەسبەسەر کردنیان و زیاتر لە ١٠٠ مامۆستایان لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەسبەسەر کرد کە زۆرینەیان “کورد” بوون و هێشتا ٣٣ کەس لەم مامۆستایانە لە بەندیخانەن کە ٢٠ کەسیان کوردن.
ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی سەقز ١٠ کەسیان بە بارمەتی قورس بە شێوەی کاتیی توانیان لە بەندیخانە ڕزگاریان بێت و هێشتا ١٢ کەسیان بە ناوەکانی “خالید عەبدوڵایی” “سلێمان عەبدی”
“ئەحمەد قادری” “خالید شێخی”
“ئامانج ئەمینی” “زاهێد مورادی” “ئیسمایل ڕەیحانی” “حیسام خاکی پوور” “حەسەن رەحیمیان” “تاهێر حامیدی” “موحسێن شکوهی”
و مامۆستایان “هیوا قورەیشی”
“کاوە محەممەد زادە” “ئۆمێد شامحەممەدی” “عوسمان ڕەزایی” “پەروێز ئەحسەنی” خەڵکی دیواندەرە لە بەندیخانەی ئەم شارە بەندکراون و چارەنووسیان ناڕوونە و مامۆستایانی سنە بە ناوەکانی “غەیاس نیعمەتی” “محەممەد ڕەزا مورادی” “سەلاح حاجی میرزایی” “بێهزاد قەوامی” لە بەندیخانەی ناوەندی ئام شارەدا ڕاگیران .
هەروەها لە شارەکانی بووشێهر دوو کەس بە ناوەکانی “موحسین عومرانی” “مەحموود ملاکی” و لە شاری شیراز “زهرا ئیسفەندیار” “حیسام مەزڵۆمی” “موراد نەوشادی” “مورتێزا ڕەشیدی” “رەمەزان ئەبوونەسری” و لە شاری گیلان:
“مەحموود سدێقی پوور” “عەزیز قاسم زادە” “جەواد سەعیدی” “ئەنووش سادقی” “محەممەد نەهالی” “سدیق ڕەسووڵی” لە بەندیخانەی ناوەندیی شارەکانی خۆیان لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرن.