کرێکاران‌و کارمه‌نده‌کانی چه‌ند به‌شی ئیداری له کرماشان به‌ژۆی دواکه‌وتنی مووچه‌و حه‌قده‌سته‌کانیان کۆبوونه‌ته‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییان به‌و بارودۆخه ده‌ربڕیوه.
به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه، ١٨ ی بانه‌مه‌ڕ کۆمه‌ڵێک له کرێکاران‌و پێرسۆنێلی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٢ ی کرماشان به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌و حه‌قده‌سته‌کانیان له سه‌ری ساڵه‌وه تا ئێستا مانیان گرت‌و له چوونه سه‌ر کار خۆیان بوارد. ئه‌وان له به‌رده‌م شاره‌داری له شه‌قامی سه‌نجابی کۆببوونه‌وه، داوای مافه‌کانیان کرد.
هه له شاری کرماشان‌و له گۆشه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و شاره کۆمه‌ڵێک له کرێکارانی خه‌ده‌ماتی‌و شیرکه‌تیی ئیداره‌ی ئاو‌و پاشه‌ڕۆ که مووچه‌ی مانگی خاکه‌لێوه‌و ئیزافه‌کاریی سێ مانگیان نه‌دراوه‌تێ، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێ‌خست.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که له شوێنی ئه‌و ئیداره‌یه له شارۆچکه‌ی ڕه‌ساڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، داوا کرا هه‌رچی زووتر ئاوڕ له داواکانیان بدرێته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه ژماره‌یه‌ک له کرێکارانت خه‌ده‌ماتیی شاره‌داریی ناوه‌ندیی کرماشان که پێشتر له‌لایه‌ن په‌یمانکاره‌کانه‌وه ده‌رکرابوون، بۆ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به ده‌رکرانیان له به‌رده‌م شاره‌داری مه‌یدانی غه‌دیر کۆبوونه‌وه. ئه‌وان ڕه‌خنه‌ی توندیان له بڕیاری په‌یمانکاره‌کان سه‌باره‌ت به ده‌رکرانیان له کاره‌کانیان گرت‌و داوای چوونه‌وه سه‌ر کاریان کرد.