کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە سنووری نۆدشە بەسەختیی ئەشکەنجە کراوە و دواتریش دەسبەسەرکراوە.
کۆڵبەرێکی خەڵکی “نۆدشە” سەر بە پارێزگای “کرماشان” بە ناوی محەممەد ئەمین ئەمینی تەمەن ٤٠ ساڵ شەوی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سوپای پاسدارانەوە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و دواتر بە دەست بەستراوی بۆ بنکەکانی ئیتلاعات لە شاری پاوە گوازراوەتەوە.
محەممەد ئەمین ئەمینی خێزاندار و باوکی منداڵێکە کە لە نزیک گوندی نروێ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و دەست، شان، پشت و دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕایگەیاند کە چەکدارەکانی ڕێژیم محەممەد ئەمین ئەمینییان لە کاتێکدا بە سەختی بریندار بووە ڕادەستی کەڵانتەری نۆدشە کردووە.