لە زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر لێکۆڵینەوەیەک بۆ وەدەستهێنانی بڕوانامەی به‌كالۆریۆس بۆ “ڕۆلی دوکتور عه‌بدوڕه‌حمان قاسملوو له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كورددا” تەرخان کرا.
لەو لێکۆڵینەوەیەدا کە دوو خوێندکاری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، سیڤان یووسف به‌كر یاسین، دانیشتووی شاری هه‌ولێرو عه‌دنان سلێمان ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی به‌رده‌ره‌ش لە پارێزگای دهۆك کردوویانە، باس لە ژیان‌و خەباتو رۆڵی شەهید قاسملوو لە بزووتنەوەی سیاسیی کورددا کراوە.
جێی باشە پێشتریش لە نێو خوێندکارانی کورد لە باشووری کوردستان کۆمەڵێک تێزی لیسانسو کارناسیی باڵا لەسەر ڕۆڵی دوکتور قاسملوو لە خەباتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرگیراوە کە تێزی دوکتور هوشمەند عەلی، لێکۆڵەر و مامۆستای مێژوو لە زانکۆی کۆیە یەکێکی دیکە لەو هەوڵانەیە.