هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە، هێرشیان کردووەتە سەر خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی و ژمارەیەک مامۆستایان دەسبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە، بە باتۆم و گازی فرمێسکڕێژهێرشیان کردووەتە سەر خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازییان دەسبەسەر کردووە.
هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە، بە باتۆم و گازی فرمێسکڕێژ لە بەردەم ئیدارەی “پەروەردە وبارهێنانی”ـی ڕێژیم لەو شارە هێرشیان کردووەتەوە سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دەربڕینی مامۆستایان، وێڕای لێدان و بێڕێزیی کردن بە مامۆستایان چەند کەسێکیشیان دەسبەسەر کردووە و هەوڵی ئەوە دەدەن کە بڵاوە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکە بێنن.