ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە ترسی خۆپێشاندان و کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان شارەکانی کوردستانی میلیتاریزە کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شارەکانی “سەقز” “کامێران” “سنە” دێولان و “مەریوان” بڵاوەیان پێکراوە و شەقام و گۆڕەپانە سەرەکیەکانیان تەنیوە و کەشێکی ئەمنیەتییان بە سەر ناوچەکەدا پێکهێناوە ، ڕێژیم لە ترسی سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکان و بانگەوازی یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایان بۆ دەسپێکی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دەستی داوەتە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی لە شارەکانی کوردستان.
جێگای ئاماژەیە کە ڕێژیم لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستی داوەتە دەسبەسەر کردن ، هەڕەشەکردن و بانگهێشتی مامۆستایان و چالاکانی مەدەنیی و ژینگەیی بۆ تۆقاندنیان کە نابێ بە هیچ شێوەیەک کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پێک بێنن.