سێناتۆرێکی کۆماریخوازی ئەمریکا، دەڵێ: پێویستە ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێران یەکگرتوو و هاوپەیمان بن.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، جۆنی ئێرنست، سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ “واشینگتۆن فری” وتی: ئەگەر ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی بیانهەوێ ڕووبەڕووی کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ببنەوە دەبێ یەکگرتووە و هاوپەیمان بن و تا کاتێک وڵاتانی ئەندامی “ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی” لە بەرانبەر تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە یەکگرتوو و هاوپەیمان نەبن، ئەو ڕێککەوتنەش بە ئاکامێکی باش ناگا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درێژایی مێژووی خۆی هەوڵی کردەوەی تێرۆر و ناسەقامگیریی ناوچەکەی داوە و لە ئیستاشدا خەریکە نزیک دەبێتەوە لەوەیکە دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا، ئەگەر ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی و هەروەها کۆمەڵگەی جیهانییش بە گشتیی ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران نەبنەوە بە دڵنیاییەوە دەبێتە مەترسییەکی جییدیی بۆ سەر ئاسایشی جیهان، بۆیە زۆر پێویستە وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاودەنگ بن لە بەرانبەر تێرۆریزمی تاراندا.