وڵاتانی ڕۆژاوایی پاش هێرشە سەربازییەکەی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، تا ئێستا دەیان جۆر گەمارۆی ئابووری و بازرگانییان بەسەر ڕووسیە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
ڤلادێمیر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیە و شی جین پینگ، سەرۆککۆماری چین، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە هاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵاتی چین و ڕووسیە بەدژی گەمارۆکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی چڕتر دەکەینەوە.
لەم پێوەندییەدا کۆشکی کرمێلین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابووری جیهان، پاش گەمارۆ نایاساییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەدژی ڕووسیە، موسکۆ و پکەن ڕێککەوتوون کە هاوکارییەکانیان لە بوارەکانی وزە، ماڵیی، سەنعەتی، گواستنەوە و گەیاندن چڕتر بکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆککۆماری چین ڕایگەیاندووە کە ئێمە پشتیوانیی لە پاراستنی سەروەری و ئەمنییەتی ڕووسیە دەکەین و هەموو هەوڵێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەمارۆکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەدژی ڕووسیە دەدەین.