لەدرێژە دەسبەسەرکردنی مامۆستایانی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ١٥ کەس لە مامۆستایانی شارەکانی سنە، سەقز و دیواندەرە لەلایەن ئێدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە سنە دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات “چاونیوز” ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی، زیاتر لە ١٥ کەس لە مامۆستایانی شارەكانی سنە، سەقز و دیواندەرە پاش بانگکرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەسبەسەر کران.
ناوی ئەو ماموستایانەی شاری سەقز بریتین لە: ، خالید عەبدوڵڵایی، سلێمان عەبدی، عەزیز مەرزی، سەلاح سورخی و محەممەد فەتاحی.
مامۆستایانی شاری سنە: مریەم ئەحمەدی، ڕەزا ئەلیاسی، بەها مەلەکی، جەبار پاکزاد و فاتح ئەسەدی.
مامۆستایانی دیواندەرە: ئومید شامحەممەدی، عوسمان ڕەزایی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە.
جێگای ئاماژەیە ئەو ماموستایانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گوشاریان خراوەتە سەر کە بەڵێننامە واژۆ بکەن لە بەشداری کردنی ناڕەزایەتی ڕۆژی پێنجشەممەی ٢٦ی جۆزەردانی مامۆستایان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆ بپارێزن.