دوو لاوی خەڵکی گوندی “هانەگەرمەڵە” سەر بە شاری پاوە بە هۆی تەقینەوەی کۆگایەکی بێنزین گیانیان لە دەست دا و دووکەسی دیکەش بریندار بوون.
شەوی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، دوو لاو بە ناوەکانی “میلاد کەریمی” و “پووریا محەممەد عەزیزیان” خەڵکی گوندی هانەگەرمەڵە سەر بە شاری پاوە بە هۆی تەقینەوەی کۆگایەکی بەنزین گیانیان لە دەست دا و دوو لاوی دیکەش بریندار بوون کە بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراون.
جێی ئاماژەیە کە لاوەکانی کورد بە هۆی نەبوونی کارگە و یەکەی پیشەیی لە کوردستان ڕوو دەکەنە کاری مەترسیدار وەک کۆڵبەری و کڕین و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان کە ساڵانە ئەم کارە سەپێندراوە مەترسیدارە دەبێتە هۆی کوژران و بریندار بوونی سەدان هاوڵاتی.