سێ هونەرمەند لە شارەكانی مەهابادو سەقز بەبەشدارییان لە فێستیڤاڵی شانۆی كوردی لە ئامهد خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەو فستیڤاڵەیان پێدرا.
نمایشنامەی “عیشا” لە نووسەینی تریفە كەریمیان لە سەقز یەكەمین شانۆنامەی هەڵبەژاردەی ئەم فێستیڤاڵە بوو كە لەوحی پێزانین خەڵاتی نەغدیی بڕی ١٠٥٠ دۆلاری پێبەخشرا.
نمایشنامەی “عیشا” باس لە كردەوە تیرۆریستییەكانی داعشو هاواری ئازارو مەینەتییەكانی كوردانی ئیزدی دەكا.
هەروهەا شانۆنامەی “گەنجی خەلیل،” لە نووسینی ئیبراهیم ئیبراهیمی لە شاری مەهاباد توانی پلەی یەكەمی بەشی شانۆنامەکان وەدەست بێنێ. ئەو شانۆنامەیەش لەوحی پێزانینو خەڵاتی نەغدیی ٥٠٠ لیرەی توركیی پێبەخشرا.
لە بەشی شانۆنامە سەركەوتووەكاندا شادی پاكزاد، نووسەری مەهابادی بەهۆی نووسینی شانۆنامەی “زمانی ئاژەڵەكان” لەوحی پێزانینی پێدرا.
فستیڤاڵی شانۆیی شاری ئامەد کە بە هاوكاریی شارەداری ئەو شارە بەڕێوەچوو، شەشەمین كێبڕكێی شانۆی كوردییە كە بە مەبەستی پێشكەوتنی شانۆو ئەدەبیاتی شانۆی كوردیو هەروەها بۆ هاندانی نووسەرانی لاو بەرەو لای شانۆ بەڕێوە دەچێ