دوو چالاکی سیاسی و مەدەنی خەڵکی شارەکانی ورمێ و سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران
هاوڵاتییەک بە ناوی “ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی” چالاکی سیاسی خەڵکی ورمێ، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی تێلێگرام “هەڵبژێر” ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هەر لە درێژەی دەسبەسەرکردنەکاندا لە کوردستان، کاتژمێر ٢١ی شەوی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان، محەممەد ڕەزا مورادی تەمەن ٤٥ ساڵ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە- کەڵاتەرزان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کرا.