لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم، ئەمڕۆ و ڕۆژی ڕابردوو ٢٣و ٢٤ی جۆزەردان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بازاڕیان، هاوکات لە گەڵ خانەنشینکراوان و مامۆستایان، لە چەند شارێکی ئێران بەڕێوە چوو.
بازاڕیانی شارەکانی ئەراک، تاران بازاڕیانی لالەزار، کازرون، تەورێز، بازاڕیانی چەند شارێکی پارێزگای شیراز و ئیسفەهان بە هۆی بەرزبوونەوەی “ماڵیات” و گرانیی لەڕادەبەدەری نرخی کەلوپەل لە بەردەم بینای پارێزگا و ئیدارەی گشتی ماڵیات کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد و درۆشمی دژ بە دەسەڵاتیان گوتەوە.
دۆخی نالەباری پێکهێنراو لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە هەموو چین و توێژێکی گرتووەتەوە و مەجالی کارکردنی لە زۆربەی خەڵک ئەستاندووە و رێژیم بۆ چارەسەری ئەم دۆخە کارەساتبارە دەستی بۆ گیرفانی خەڵک و بە تایبەت بازاڕییەکان بردووە و ” ماڵیاتی” لە سەردووکاندار و کاسبکاران زیاد کردووە کە ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بازاڕیان .