یەكێك لە گرووپە سەرەكییەكانی نێودەوڵەتی لەو پزیشكانەی کاری یارمەتیدانی لێقەوماوانی بەرەکانی شەڕ دەكەن، دەڵێ لە كۆبوونەوەی جیهانیی مرۆڤدۆستانەدا بەشدار نابێو هیچ هیوایەكیان بەم جۆرە كۆبوونەوانە نییەو دەزانن كە هیچ ئەنجامێكی لێ ناكەوێتەوە.
بەقسەی پزیشكانی بێسنوور تەنیا لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی دا ٧٥ جار هێرش کراوەتە سەر نەخۆشخانەكانی ئەم گرووپە یارمەتیدەر.
لەم دواییانەشدا لە هێرشێكی ئاسمانی بۆسەر نەخۆشخانەیەك كە ئەم گرووپە لە شاری حەلەب چاودێریی دەكەن ٢٧ كەسی مەدەنی كوژران. ئامریكا، حكومەتی سووریە بە بەرپرسیاری ئەم هێرشانە دەزانێ.
كۆبوونەوە جیهانیی مرۆڤدۆستانە قەرارە لە ڕۆژانی ٣ و ٤ی جۆزەردان لە ئیستانبول بە بەشداریی ٦ هەزار كەس، دەیان وڵاتی ئەندامی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ڕێكخراوەكانی فرادەوڵەتیو گرووپەكانی مەدەنی بەڕێوە بچێ.