کادرێکی سەربازیی هەنگی سەر سنووری ڕێژیم لە کاتی مینڕێژکردنی سنووری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینەکەوە کوژرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی،ئوستوار دووهەم “مێهدی بەرزگەر” خەڵکی شاری “ئەهەر” سەر بە پارێزگای تەورێز لە کاتی مینڕێژکردنی سنووری “بێورانی” سەر بە شاری سەردەشت مینەکە پێدا دەتەقێتەوە و دەیکوژێت.
سپای پاسداران بە بیانووی بوونی هێزەکانی حیزبە کوردییەکان سنوورەکانی کوردستان بە چڕی مینڕێژ دەکەن کە ساڵانە دەبێتە هۆی گیان لە دەستدان و بریندار بوونی هاوڵاتیانی کورد.