کرێکارێکی کرماشانی بەهۆی بەربوونەوە لەسەر دارتێلی کارەبا گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی کرێکارێکی شیرکەتی دابەشکردنی کارەبا بە ناوی “کیانووش پیری” بەهۆی تەزووی کارەبا و بەربوونەوە لە دارتێلی کارەبا لە شاری کرماشان گیانی لەدەست دا.
بە هۆی ناستانداردبوون و نەبوونی بەرپرسایەتی بەرانبەر بە گیانی کرێکاران یاسایەکی تایبەت بە ئەمنییەتی کاریی دەرنەچووە تاکوو ڕێکخراو یان ناوەندێکی پێوەندیدار بتوانێ چاوەدێری بەسەر دامودەزگاکانی ڕێژیمدا بکات کە کەرەستەی تایبەت بە کارکردن بە کرێکاران بدات و ڕایانبهێنێت چۆن بەکاری بێنن ، هەر بۆیە ساڵانە بە بوونەی ئەم کەمترخەمییەی رێژیم بەرانبەر بە کرێکاران سەدان کرێکار دەبنە قوربانیی و تەنیا خۆدی کرێکار و بنەماڵەکەیە کە دەبێ تاوانی ئەم ڕووداوە نەخوازراو و دڵتەزێنگەلە بدەن.