سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دێم قشڵاق”ـی سەربە شاری ماکۆ لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپیی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری ماکۆ، سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی “دێم قشلاق”ـی سەر بەو شارەیان بە ناوەکانی “یۆسف فەرجام، ڕەمەزان فەرجام، وفەرزاد حاجی زادە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
وێرای بە دواداچوونی بنەماڵەکانیان لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ڕۆڵەکانیان، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران هیچ وڵامێکیان نەداونەتەوە و هەروەها تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەسەر دەسبەسەرکران و تۆمەتی ئەو سێ هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.