٥٠ هێكتار زەوی جوتیاریی هاووڵاتییەكی بەهایی خەڵكی سمنان لە لایەن وەزارەتی جیهادی كەشاوەرزیی ئەم پارێزگایەوە دەستی بەسەرداگیرا.
زیائەدین موتەعارەفی، خەڵكی شاری سمنان وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی كاربەدەستان پێیان گوتوە كە تەنیا هۆكاری داگیركردنی زەوییەكەت بەهایی بوونتە. ئەو دەڵێ ئەوەندە زەوییەی کە ١٨ هەزاری لێداوە، بایی زیاتر لە ٢٠ میلیارد تمەنە.
ناوبراو بە ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ڕاگەیاندوە كە ئەگەر لە ڕۆژی یەكەمەوە پێیان گوتبام كە بە هۆی ئایینەکەمەوە مافی كارو ژیانم لە ئێران نییە، ئەم وڵاتەم جێدەهێشتو ئەم هەمووە زەحمەتەم نەدەكێشا.
ئەم جوتیارە بەهاییە لە درێژەدا گوتی پاش دەسبەسەرداگرتنی زەوییەكانی، هەموو تەئسیساتی ئاژەڵداریو ئامێرەكانی ئاودێریو جوتیاریی هەرزانو تاڵان فرۆشتووەو زۆربەی ئەو كرێكارانەش لە شیرکەتەکەی کاریان دەکرد، لەو سۆنگەیەوە بێكار بوون.