لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم ٢٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی وەحید باقری، بەندکراوی سیاسیی و لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لەبەردەم مەجلیسی ڕێژیم، خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی نەغەدە، بەندەرعەباس، زەنجان، شووش، سنە، تەورێز، شووشتەر، ڕەشت، هەمەدان، کەرەج، ئەردەبیل، ئەراک، کرماشان، ئیسفەهان، ساری، برووجێرد و ئەهواز لەبەردەم ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی پارێزگاکانیان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی شوفێر پاسە خانەنشینکراوەکانی تاران لە بەردەم فەرمانداریی، کۆمەڵێک لە خاوەن دووکانەکانی تاران لە شەقامی جمهووری، هاووڵاتییانی دانیشتووی تاران لەبەردەم ئیدارەی کارەبای تارانپارس و کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمانی “داروگەر” لە تاران بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی کۆمپانیاکە بەڕێوە چوو.