ژینگەپارێزێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە مەریوان بە توندیی ئەشکەنجە کراوە.
ئیرەج ڕەحیم زادە تەمەن ٤٤ ساڵ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی ” ڕوار ” سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان کە دوو حەفتە پێش دەستبەسەر کراوە، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە سەختی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ئەشکەنجە کراوە.
ئیرەج ڕەحیم زادە لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و دوای ئەوەی ڕایگەیاندووە کە لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە سەختی ئەشکەنجە کراوە پەیوەندییەکەی پچڕاوە و ئەمەش نیگەرانی زۆری لای بنەماڵەکەی دروست کردووە و هەوڵی بنەماڵەکەشی بۆ بینینی بێ ئاکام ماوەتەوە و ئەم هاوڵاتیە لە مافی گرتنی پارێزەریش بێ بەشکراوە.
ئیرەج ڕەحیم زادە ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی دوای ئەوەی کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی بەبێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەریی دەستبەسەر کرا وماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایل و هەندێک کەلوپەلی تایبەتی و کەسیی ناوبراودا گرتووە.